سەركردەی رۆحانی جیهانی كاتۆلیكی پاپا فرانسیس رایگەیاند كە ساڵی داهاتوو بەنیازە سەردانی شوێنی لەدایكبوونی عیسا پێغەمبەر بكا.
لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ئیتالیان لاستامپا باسی لە چەندین بابەتی جیاوازی تابەت كرد و سەرەتای لێدوانەكە پاپا فرانسیس باسی لە جەژنی نۆئیل كرد كە یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر عیسا یە و ئاشكرایكرد كە لەهەموو جەژنێكی نۆئێلدا ئارەزووی ئەوە دەكا سەردانی بەیتوللەحم بكا, كە شوێنی لەدایكبوونی حەزرەتی عیسایە.
پاپا فرانسیس ئاماژەی بە سەردانی 50 ساڵی لەمەوبەری پاپای شەشەمی ڤاتیكان پاپا پاولو كرد كەسەردانی خاكەپیرۆزەكانی كرد و نەشی شاردەوە كە ئەویش خۆی ئامادە دەكات ساڵێكی دیكە سەدرانی خاكەپیرۆزەكان (شوێنی لەدایكبوونی حەزرەتی عیسا) بكات و چاوپێكەوتن لەگەڵ پاتریكی ئیستەنبوڵ بارسۆڵۆمۆس ئەنجام بدا.
پاپا لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە كە باس لە ماركسیبوونی ناوبراو دەكەن و راشیگەیاند كە ساڵانی رابردوودا زۆر هاوەڵ و هاوڕێی ماركسیم هەبوو بۆیە بەو دەنگۆیانە توڕەنابم، بەڵام من هەرگیز ماركسی نەبووم چونكە بیروباوەڕێكی هەڵەیە.