لە شاری جۆبای پایتەختی سودانی باشوور شەڕی چەكداری لە نێوان پاسەوانانی كۆماریی و چەكداران روویدا.
بە گوێرەی ئاژانسی ھەواڵیی سودانی باشوور، لە شەوی رابردوەوە شەڕ لە نێوان دوو گروپدا دەستپێكردوە و هەرلایەنی بەشەڕهاتوو چەكی قورسیان بەكارهێناوە. كاردبەدستانی وەو وڵاتە رایانگەیاند: شەڕەكە ھەوڵێك بووە بۆ وەنجامدانی كودەتای سەربازیی.
سەركۆماری سودانی باشوور سێلڤاكیر مایەردیت. رایگەیاند: ھەوڵی كودەتا شكستی ھێناوەو وێستا رەوشەكە كۆنترۆڵ كراوە لە لایەن دامەزراوەكانی حكومەتەوە.
لە لا دیكە ئەمریكا و بریتانیا لەبارەی ئەو رووداوانەی سودانی باشوور، هۆشدارییان دایە هاووڵاتییەكانی خۆیان سەردانی سودانی باشوور نەكەن.