دەرهێنەری فیلمی ئاواتار جەیمس كامیرۆن كە خەلاتی ئۆسكاری ساڵی ٢٠٠٩ وەرگرت، رایگەیاند كە دەست بە وێنەگرتنی سێ فیلمی دیكە بۆ بەردەوامی فیلمی ئاواتار لە نیوزلەندا دەكات.
دەرهێنەری بەناوبانگ لەگەڵ سەرۆكوەزیری نیوزلەندا جۆن كی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە شاری وەلینگتۆنی پایتەختی نیوزلەند سازكرد و ئاشكرایانكرد كە هەردوو كۆمپانیای ( Lightstrom Entertainment ) و (Twentieth Century Fox ) بەرهەمهێنەری سێ فیلمی نوێ دەبن لە ژێر چاودێری بەرهەمهێنەر جۆن لانداو.
دەرهێنەری فیلمی ئەفیانە وەكو (Titanic), (Alliens) و (The Terminator) جەیمس كامیرۆن ئاشكرایكرد كە دوای ساڵی ٢٠١٥ لە نۆ مانگدا وێنەی ئەو سێ فیلمە دەگیرێ و هەول دەدەن فیلمی دووەم لە ٢٠١٦ و فیلمی سێیەم لە ساڵی ٢٠١٧ و فیلمی چوارەمیش لە ساڵی ٢٠١٨ نیمایش بكەن. حكومەتی نیوزلەند سەدا٢٥ی تێچووی ئەم سێ فیلمە دابین دەكا و هەرسێ فیلمەكە بە سیستمی سێ رەهەندی وێنەی دەگیرێن.
ژمارەیەكی زۆری خەڵكی جیهان سەیری یەكەم فیلمی ئاواتاریان كردووە و داهاتەكەی بڕی ٢.٨ میلیار دۆلار بوو و ژمارەیەكی زۆری خەلاتی نێودەوڵەتی بە دەستهێنا.