بەھۆی بارینی بەفر كە چوار رۆژە بەردەوامە قەڵای ھەسكیف، گۆری زەنالبەگ، پردە مێژووییەكە و تەکیەی ئیمام عەبدوڵا سپییان پۆشیوە. ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیاران بۆ بینینی ئەم دیمەنە و گرتنی وێنەی یادگاری گەیشتنە وان.
قایمقامی شارۆچكەكە تەمەل ئایچا ئاماژەی بە جوانیی ئەو شوێنە مێژووییانە کرد كە کەوتوونەتە ژێر بەفر و گوتی "ھەموو كەس بۆ وێنەگرتنی ئەم جوانییە داوەتی ھەسكیف دەكەم."
سەرۆكی شارۆچكەكە وەھاب كوسەن گوتی "یەكەم جارە دەبمە شایەتحاڵی بارینی بەفر بەم رادەیە."
كوسەن گوتیشی "ئەستووریی بەفر گەیشتۆتە نزیكەی 70 سانتیم، بەفر وەكو تارای سپیی بووكێك ھەسكیفی رازاندۆتەوە، ھەسكیف بە مێژوو و كەلتوور شوێنێكی بێ وێنەیە، ئەم جوانییە، جوانییەكی جیاوازی ساز كرد."
ھونەرمەندی فۆتۆگرافەر جوان دەگەر ئاماژە بەوە دا لە هەر چوار وەرزدا وێنەی ھەسكیف دەگرێ و گوتی "جاری یەكەمە ھەسكیف بەو رادەیە بەفری لێ دەبارێ، بەم سپی پۆشییە بووە بە بوك."