.لە زانكۆی بۆغازئیچی لە شاری كۆنفرانسی ئاشتی و دیموكراسی بەڕێوە چوو.
ھەریەكە لە جیگری سەرۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی گولتان كشاناك، سەرۆكی پارتی گەلانی دیموكرات سەباحەت تونجەل، لەگەڵ پەرلەماننتارانی ھەدەپە لە ئیستەنبوڵ سڕی سورەیا ئۆندەر و لەوەند توزەل و نووسەر موراتخان مونگان و ژمارەیەكی تر لە داوەتبووان بەشداربوون.جیگری سەرۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی گولتان كشاناك، لە كۆنفراسەكەدا گوتی: "لە كۆنفرانسدا بابەتەكانی پەیوەند بە ژیانی ھاووڵاتییان تاوتوێ كران. یەکێ لە کێشە بنچینەییەکانی توركیا بەشدارنەبوونی ھاووڵاتیانە لە دەسەڵات."
كشاناك گوتی: "ھاووڵاتییان ناتوانن مافی بەشداربوون لە دەسەڵات بەكار بێنن. ھەم سیستمی دەوڵەت لە توركیا و ھەم سیستمی ماف و بەڕێوەبردن رێگا بە ھەموو خەڵك نادەن بۆ بەشداریكردن لە دەسەڵات. واتە زۆرینە زاڵن بە سەر كەمینەدا، مافی كەمینەكان زەوت دەكرێ. لە توركیا خەڵك لە بەكارھێنانی ھەندێ وشە دەترسن، "كاتێ وشەكانی بەڕێوەبردنی ناوچەیی و ئۆتۆنۆمی پێکەوە بەکار دێن، دەگوترێ ئەھا توركیا دابەش دەكرێ."
بۆ چارەسەری كێشە ناوچەییەکان، دەبێ بەڕێوەبردنە ناوچەییەكان لەو ئاستەدا بن وەڵامی پێوێستییەكانی خەڵك بدەنەوە، چونكە ئەگەر مافی ئۆتۆنۆمی بە خەڵك بدرێ ھەندێ كێشەكانمان چارەسەر دەبن، بەڵام ھەموو كێشەكان یەکلایی نابنەوە."