ڤاتیکان
وەک هەموو یەکشەممەیەک دیکە لە ئۆفیسی خۆی لەمەیدانی پەترۆسی ئازیز لە ڤاتیکان لەبەردەم پەنجەرەکەیدا رابەری روحانی جیهانی كاتۆلیک پاپا فرانسیس لەژێر ناوی نزای فریشتەکان، نزای بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕوپێکدادانەکانی عێراق کرد.
پاپا فرانسیوس رایگەیاند کە بەنیگەرانیەکی زۆرەوە چاودێری دوایین پێشهاتەکانی ناو عێراق دەکەن، هەموو گەڵانی جیهانی بانگهێشت کرد، کە نزا بۆ گیانلەدەستچوان و مەسیحییەکانی ناوچەکە و گەلی عێراق بکەن.
پاپا هیوای خواست کە دادپەروەری و ئاشتی و ئاسایش بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی گەلی عێڕاق بەدی بێت بە سەرجەم شوێنکەوتوانی ئایینە جیاوازەکان ەوە.
لەدوای نزاکەی بۆ عێڕاق ،پاپا رایگەیاند کە لە ٢١ ی ئەیلولدا سەردانی تیرانی پایتەختی ئەلبانیا دەکات، تاکو لەنزیکەوە بەچاوی خۆی ببینێ، ئەوانەی بەهۆی ئایدۆلۆژیاکانیانەوە ئازاریان چێشتوو، ئێستا چۆن جورئەتیان پەیدا کردۆتەوە.