ئەمڕۆ شەممە، بەدیع عارف پارێزەری تایبەتی سەدام حسێن بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لەبەر ئەوەی پارێزەری پیشەیەکی مەترسیدارە لە عێراق، بڕیارمداوە واز لەو پیشەیە بێنم و بێم لە کوردستان نیشتەجێ بم."
بەدیع بێجگە لە پارێزەری سەدام حوسێن، پارێزەری بەشی زۆری سەرکردەکانی حزبی بەعسی قەدەغەکراو بوو لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق. حەفتەی رابردوو راگەیەنرا بەدیع عارف بۆتە پارێزەری پەرلەمانتاری سوننەی دەستگیرکراو ئەحمەد عەلوانی.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.