پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: لەگەڵ ئەوەیەدایە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کاتی خۆیدا بکرێ.
حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی ٣٠ی نیسانی ٢٠١٤ی دەست نیشانکردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان.
ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه 19ی كانوونی یه‌كه‌م، بەرپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان خه‌سرۆ گۆران، لەبارەی ئامادیی حزبەکەیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "پێمان باشه‌و ئاماده‌ین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 30ی نیسانی داهاتوو ئه‌نجام بدرێ. پ.د.ک لەگەڵ ئەو کاتەدا کێشەی نییە."
سەبارەت بە كاندیدی پ.د.ک بۆ پارێزگاری هەولێر، گۆران رایگەیاند: هێشتا بەربژاریان دەست نیشان نەکردووە بۆ پارێزگاری هەولێر.
لەبارەی کاندید کردنەوەی نه‌وزاد هادی پارێزگاری ئێستای هه‌ولێر کە لەسەردەمی دەسەڵاتی ئەودا شاری هەولێر گەشە و ئاوەدانی خێرای بەخۆوە بینی، بەرپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "تا ئێستا كاندیدمان ده‌ستنیشیان نه‌كردووه بۆ ئەو پۆستە،بۆ نه‌وزاد هادیش بڕیارمان نه‌داوه كاندیدی ده‌که‌ین یان نا."
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق رايگهیاندووە هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، هاوکات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، رۆژی 30ی نیسانی ٢٠١٤ ئەنجام دەدرێ.