وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو و وەزیری دەرەوەی ئێران محمەد جەوادزەریف لەشاری ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان کۆبوونەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چوارچێوەی سەردانی بۆ پاکستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وڵاتانی گروپی D8، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە
بە پێی زانیاریی بە دەستهاتوو، لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا باسیان لە پەیوەندیی نێوان تورکیا و ئێران بەھێزتر کردنی ئەو پەیوەندییانە کردووە.
هەروەها تاوتوێی ئامادەکاریی بۆ رێکخستنی سەردانی سەرۆکوەزیرانی تورکیا بۆ ئێران و سەرکۆماری ئێران بۆ تورکیا کراوە.