ئەحمەد جەربا سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانیی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، گەیشتە ھاوینەھەواری پیرمام و لەگەڵ بارزانی کۆبوونەوەکانی دەستپێکرد.
حەمید دەربەندی، بەرپرسی دۆسێی کاروباری سوریا لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە پیرمام پێشوازیی لە جەربا کرد.
بە گوێرەی زانیارییەکانی AA، جەربا لەدوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بازرانی، سەردانی کەمپی پەنابەرانی سوریا دەکا و لەبارەی مەسەلەی پەروەردە، تەندروستی و حەوانەوە، گفتوگۆ لەگەڵ سەرپەرشتیارانی کەمپەکە دەکا.
پێدەچێ مەسعود بارزانی، ھاوڕێیەتی جەربا بکا بۆ بەسەر کردنەوەی ئاوارەکانی سوریا لە دەوروبەری شاری هەولێر.