عەممان
شا عەبدوڵا لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژەی بەوەداوە كە خوێنی مەعاز بەهەدەر ناڕوات و راشیگەیاندووە كە وەڵامی ئوردن بەرامبەر بەو هەوڵە ترسنۆكانەیە توند دەبێت.شا عەبدوڵا گوتویەتی: " ئەم رێكخراوە تیرۆریستییە تەنیا لەگەڵ ئێمەدا شەڕ ناكات، بەڵكو لەگەڵ هەموو بەها ئیسلامیەكاندا دەجەنگێت، ئێمە ئەم شەڕە لەپێناو بیروباوەڕ و بەها مرۆڤایەتییەكانماندا دەكەین. بەرامبەر تاوانباران لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبین، لەناو لانكەكای خۆیاندا لێیان دەدەین".
لەم نێوەندەدا لەپێناو كەساسبەدا چەندین رێوڕەسمی دینی رێكخرا لەناو كڵێساكاندا و چەندین نزای جۆراو جۆر بۆ ئەو فڕۆكەوانە خوێندرایەوە.
لە چوارچێوەی دەربڕینی هاوخەمی بۆ پاشای ئوردن و خەڵكی ئەو وڵاتە، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل بێنیامین ناتانیاهو بەبۆنەی كوشتنی كەساسبەوە، پرسەی خۆی گەیاندووەتە شاعەبدوڵا و هاوكات بزووتنەوەی حەماسیش، ئیدانەی سوتاندنی ئەو فڕۆكەوانە ئوردنییەی كردووە.
رۆژی سێشەممە گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاو كرایەوە كە كەساسبەی فڕۆكەوانی ئوردنی لە لایەن چەكدارانی داعشەوە خرابووە ناو قەفەسێكی ئاسنیەوە و دواتر ئاگری تێ بەردەدرێت. بەرپرسانی ئوردنیش بۆ رۆژی دواتر ساجیدە ریشاوی و زیاد كەربولی ئەندامی داعش و قاعیدەیان پاش دادگایی كردن لەسێدارە دا.