ئیستەنبوڵ - AA
وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتیەکانی تورکیا تانەر یڵدز بەم شێوەیە وەڵامی ڕۆژنامەنووسەکانی دایەوە، "پێم وابوو دیدارە سێ قۆڵیەکەی پێشووی نێوانمان رێگاکان ئاسانتر و بەرەو پێشتر ببا، ئێستا ھەولێر و بەغدا راوێژ و گفتوگۆ لەسەر ئەو بەرنامەیە دەکەن، تورکیا ئەوەی لەسەر شانی بێت ئەنجامی داوە، ئیتر سەیری گۆڕانکاریەکان دەکەین، بەر لەسەردانمان بۆ بەغدا لەسەر کارەکان رێکەوتبووین و دواتر بەرەو رۆشتینە بەغدا، ئاساییە لە چوارچێوەی دیدارەکاندا ئەم جۆرە کێشانە روبەرومان ببێتەوە، لە گەشتەکەماندا دیدارێکی برایانەمان لەگەڵ دۆستی بەرێزم حوسێن شەھرستانی لە بەغدا کرد، ئێمە سەیری گۆڕانکاریەکان دەکەین."
یڵدز ھیوای خواست بەغدا و ھەولێر لەسەر گرێبەستیەکە رێک بکەون و گوتی:" ئەو رێکەوتنە بۆ عێراق رۆڵێکی باشی دەبێ، بەگەیشتنە ئەنجام دەتوانێ بەرەنگاری نەبوونی ببێتەوە، باوەڕمان وایە بەدەرھێنانی غاز و نەوت لەعێراق ببێتە ھۆی بەرەو پێشبردن و گەشەپێدانی وڵاتەکە."