قاھیرە
وەزیری دەرەوەی یابان (فومیۆ کیشیدا) ئاشکرایکرد کە وڵاتەکەی بەنیازە ١٢٠ ملیۆن دۆلار قەرز بدا بەو پەنابەرانەی کە ئێستا لە ئوردەندان.
کیشیدا لە میانەی سەردانەکەی بۆ ئوردن, لەگەڵ (ئەنتۆنیۆ گوتێررێس)ی سەرۆکی کۆمیساریای بەرزی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران سەردانی پەناگەکانیان کرد و بە مەبەستی زانیاری وەرگرتن لە بارەی تەندروستی ئەوان بە ناو کەمپەکاندا گەڕان.
لەمیانەی گەڕان بەناو کەمپەکاندا کیشیدا بۆ رۆژنامەنووسانی روونکردەوە کە وڵاتەکەی دەیەوێت ١٢٠ ملیۆن دۆلار قەرز بەو پەنابەرانە بدات.
سەرۆکی کۆمیساریای بەرزی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران (گوتێررێس) ئاشکرای کرد کە "وڵاتی ئوردەن دەرگای واڵاکردووە لەسەر پەنابەرە سورییەکان وە ئوردەن ھەمیشە دەستی یارمەتی درێژکردووە بۆ وڵاتە لێقەوماو و کەم دەرامەتەکان".