حەلەب
دوای ئەوەی چەند رۆژێکە پێکدادان لەنێوان سوپای ئازادی سوریا و ھێزەکانی ئەسەد بەردەوامە لە ناوچەی (ھان ئەسیل)ی سەر بە حەلەب, تیمی ئاژانسی ئانادۆڵ توانی بگاتە ناوچەکە. شایەنی باسە دوای پێدادانێکی سەخت سوپای ئازادی سوریا توانی تەواوی ناوچەکە بخاتە ژێر کۆنتڕۆلی خۆی. لە پێکدادانەکەدا ٥٥٠ سەرباز لە سوپاکەی ئەسەد ,کە لە ناویاندا چەندین ئەفسەری پلەدار ھەبوون, کوژران.
مانگی سووری سوری ٥٥٠ تەرمەکەی گواستەوە ئەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەسەد دان.
شارۆچکەی (ھان ئەسیل)ی باشووری رۆژئاوای حەلەب لە مانگی مارس دا بە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن ئەسەدەوە پتر لە ٣٠ قوربانی داوە.
بۆچی ھان ئەسیل گرنگە؟
گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆن لە ھەوڵی ئەوەدان پەیوەندی ئەو ھێزانەی رژێم کە لە باکووردان, بچرێنن لەگەڵ مەرکەزدا. (ھان ئەسیل) باکوور بە باشوور دەبەستێتەوە. بە مانەوەی لە ژێر کۆنتڕۆڵی چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆن , ھەوڵەکانی ئەسەد پووچەڵ دەکەنەوە, بۆ وەرگرتنەوەی ئەو ناوچانەی لە دەستی داوە.
سوپای ئازاد ھۆشداری دایە خەڵک بۆ خۆبەدوورگرتنیان لە رێگەی سەرەکی (مەرکەز-حەلەب) و ناوچەکەی بە ھەرێمێکی سەربازی ئەژمارکرد.
ھێزەکانی ئەسەد و میلیشیاکانی حیزبولڵا دوای پچرانی رێگەی نێوان شامی پایتەخت و حەلەب, رێگەی باکووری (ھان ئەسیل)یان بۆ مەبەستی ناردنی کۆمەک بۆ ھێزەکانیان بەکاردەھێنا. سوپای ئازاد بە کۆنترۆلکردنی ناوچەی ناوبراو توانی تۆڵەی قەزای (کوسەیر)ی سەربە حومس بسەنێتەوە کە لەلایەن ئەسەدەوە دەستی بەسەردا گیرا.
ئاژانسی ئانادۆڵ گەیشتە (ھان ئەسیل)
.دوای بڵاوبوونەوەی بۆنی ئەو تەرمانەی (ھان ئەسیل)کە لەبەر بەردەوام بوونی پێکدادانەکان ھەڵنەگیرابوونەوە, سوپای ئازاد رێگەی چوونە ژوورەوەی بە مانگی سووری سوری دا.
تیمی مانگی سوور کە لە ٢٠ کەس پێکھاتبوون, چوونە ناو (ھان ئەسیل) و تەرمە جێماوەکانی شەڕیان خستە ناو بارھەڵگرەکان و ناردنیان بەرەو ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئەسەد.
سەرکردەی ئەنساڕ توگای (ئەبو شەھود) بە ئاژانسی ئانادۆڵی راگەیاند"یەکەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئازادی سوریا بڕیاری دا دوای شەڕ تەرمەکان بە خێزانەکانیان بدرێنەوە, بەڵام دواتر پەیوەندیمان بە مانگی سووری سوری کرد بۆ ھەڵگرتنەوەی تەرمەکان و لە ئێستادا خەریکی بەڕێوەبردنی ئەم کارەین" وە ھەروەھا وتی"تەرمی ٥٥٠ سەربازی کوژراوی ئەسەدمان ناردەوە بۆ رژێم, جگە لەوەش زۆرێک لە سەربازانی رژێممان بە دیل گرتووە لەگەڵ دەست بەسەرداگرتنی ٢ تانک"
شایەنی باسە لەگەڵ بەردەوامبوونی پێکدادانەکانی دەوروبەری (ھان ئەسیل), ھێزەکانی ئەسەد بەردەوام بوون لە تۆپباران کردن و بۆردومانی فڕۆکەیی شارەکە.