اربیل
به گوێره‌ی ئاماره‌كان یه‌ك كورسی له په‌رله‌مانی كوردستان، 10 كاندیدی به‌رده‌كه‌وێت. به گوێره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمیش نه‌ته‌وه‌كانی (توركمان و مه‌سیحی و كلد و ئاشوری و ئه‌رمه‌ن 11 كورسیان بۆ ته‌رخانراوه و حزبه كوردییه‌كانیش 100 كورسی).
هه‌ندرێن محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌ولێر بۆ (ئاژانسی ئه‌نادۆڵ) راگه‌یاند "هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان له 21ی ئه‌یلول به‌رێوه ده‌چێت، 31 حزب و قه‌واره‌ی سیاسیش كێبركیانه له سه‌ر 111 كورسی".
پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌ك حزبێكی نه‌ته‌وه‌ی و عه‌لمانی؛ ئێستا 30 كورسی له په‌رله‌ماندا هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووش 100 كه‌سی كاندید كردوه. (ئۆمێد خۆشناو) كاندیدی ئه و حزبه به (ئاژانسی ئه‌نادۆڵ)ی راگه‌یاند "پارتی 100 كه‌سی كاندید كردوه، له 30% زیاتر له ئافره‌تانن، سێ كه‌سی تریش له خولی پێشووكاندید كراونه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها پێنچ مامۆستای ئاینیشی تێدایه باقی كاندیده‌كان كه‌سی شاره‌زان له بواری یاسا و نه‌وت و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیدا.
به پێچه‌وانه‌ی حزبه‌كانی تر یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه ئێستا 29 كورسی له په‌رله‌ماندا هه‌یه ئه‌و حزبه 8 په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی دووباره كاندید كردۆته‌وه بۆ ههلبژانردنهكان.
گۆران ئازاد. په‌رله‌مانتاری یه‌كیتی به (ئاژانسی ئه‌نادۆڵ)ی راگه‌یاند "یه‌كێتی 100 كه‌سی كاندید كردوه، له‌و رێژه‌یه‌ش 30% له ژنانن، 8 په‌رله‌مانتاریشی هی خولی پێشووت هه‌روه‌ها دوو مامۆستای ئاینیشمان كاندیدكردوه".
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش حزبێكی عه‌لمانیه و خاوه‌ن 23 كورسی په‌رله‌مانه، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه 100 كه‌سی كاندید كردوه، (هێمن ئه‌نوه‌ر) به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی گۆران له هه‌ولێر به (ئه‌نادۆڵ)ی وت "100 كه‌سمان كاندید كردوه، %30 ژنانن، دوو كه‌سیش نوینه‌رایه‌تی ئه‌وروپا و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن".
هێمن ئه‌نوه‌ر وتیشی "هیچ په‌رله‌مانتارێكی خولی پێشوو خۆیان كاندید نه‌كردۆته‌وه، له‌و 100 كاندیده‌ش چوار تا شهشهیان دكتۆرایان هه‌یه باقی تریان بروانامه‌ی بكالوریوس و دیبلۆم و ئاماده‌ییان هه‌یه گشت كانددیهكانیش له‌سه‌ر بنه‌مای پسپۆری و شاره‌زای هه‌ڵبژێردراون".
یه‌كگرتووه ئیسلامی خاوه‌ن شه‌ش كورسین له په‌رله‌مان، ئێستاش 76 كاندیدی هه‌ڵبژاردوه، بۆ په‌رله‌مانی كوردستان (به‌یان نوری) به‌رپرسی ڵبژاردنهكانی یه‌كگرتووی ئیسلامی به (ئاژانسی ئه‌نادوڵی)ی راگه‌یاند "به پێی سنووری جوگرافی كانددیهكانمان دیاریكردوه و ریكخستن له ناو خۆیدا هه‌ڵی بژاردوون".
به‌یان ئه‌وه‌ش وت "له‌و 76 كاندیده هه‌موویان تازه‌ن؛ له %30ی ژنانن 2 كه‌سیان دكتۆرن، نزیك 10 كه‌سی تریش له بواری رۆژنامه‌گه‌ریدا كار ده‌كه‌ن".
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلام، له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، حزبه كوردییه‌كان مامۆستایه‌كی زۆری ئاینیان كاندیدكردوه بۆ په‌رله‌مانی كوردتسان.
له به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئاییندا هاتووه "پارتی 5 مه‌لا و یه‌كێتی 2 مه‌لا و كۆمه‌ڵی ئیسلامی 2 مه‌لا و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی 2 مه‌لا ی ئایننیان كاندید كردوه بۆ په‌رله‌مان.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، رۆژنامه‌نووس (كامه‌ران محه‌مه‌د) ده‌ڵێت "حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره ره‌چاوی پسپۆری و شاره‌زایان كردوه".
كامه‌ران، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، حزبه عه‌لمانیه‌كانیش هاتوون بۆ عه‌تف و سۆزی خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی زۆر به‌ده‌ستبهێنن، "مه‌لای ئاینی كاندید ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ململانێی حزبه ئیسلامیه‌كان بكه‌ن و پێیان بڵێن ئه‌وانیش له‌ده‌ره‌وه‌ی دینی ئیسلام نین".
محه‌مه‌د وتیشی "ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه زۆربه‌ی كاندیده‌كان گه‌نجن لیست هه‌یه كاندیده‌كانی ته‌مه‌نیان ناگاته 50 ساڵ ئه‌مه‌ش لایه‌نێكی باشی هه‌یه چونكه زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی گه‌نجانن".