بیتلیس
شهنهرتۆكتاش- زانایانی ئاینی بیتلیس پاڵپشتی ئه‌و پڕۆسه چاره‌سه‌رییه ده‌كه‌ن كه دژ به‌و شه‌ڕوپێكدادان و كاره تیرۆرستیانهن كه چه‌نده‌ها ساڵه به‌رده‌وامه.زانای ئاینی شێخ فه‌تحوڵا ئایته له شارۆچكه‌ی كۆیونڵو سه‌ر به شاری موتكی كه سه‌ده‌ها فێرخوازی له‌ژێر ده‌ست پێڕاگه‌یشتووه ,بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵ ده‌دوێت:"به‌هۆی ئه‌و ڕوداوه تیرۆرستیانه‌ی كه خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌راسان كردووه, خه‌ڵك سات به سات چاوه‌ڕێی ده‌ره‌نجامێكی باشی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن "له درێژه‌ی قسه‌كانیدا به‌رده‌وام ده‌بێت ده‌ڵێت :"ئه‌م پڕۆسه چارهسهریییهی ئێستا له ئارا دایه خه‌ونی هه‌مومان بوو,ئێمه زۆر بڕوامان به‌م پڕۆسه هه‌یه و چاوه‌ڕوانی سه‌رفرازی و به‌خته‌وه‌رییه‌كی زۆر باشی لێ ده‌كه‌ین, زۆر لایه‌ن هه‌ن كه حه‌ز به ئاشتی و به‌ره‌و پێشچونی توركیا ناكه‌ن به تایبه‌ت هێزه ده‌ره‌كییه‌كان خودا سه‌ركه‌توویان نه‌كات"شێخ ئاته دركی به‌وه‌ش كرد كه توركیا چۆته ناو خه‌رجییه‌كی زۆر به‌ڵام هه‌ر له‌گه‌ل سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پڕۆژه‌یه باری ئابوری ومه‌عنه‌وی وڵات به‌رز ده‌بێته‌وه .یه‌كێك له پیاوانی ئاینی گورۆیماك شێخ عه‌بدوالكریم چه‌ڤیك ده‌ڵێت :"دوای سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پڕۆژه چاره‌سه‌رییه و پێكه‌وه ژیانێكی برایانه و ته‌بایانه توركیا ده‌بێت به به‌هێزترین هێز,ده‌بێته وه‌سیله‌یه‌ك بۆ پێك گه‌یشتنی هه‌موو موسوڵمانانی جیهان"ئێمه زۆر گه‌شبینین و دڵنیاین كه ئه‌نجامێكی زۆر باشی ده‌بێت چونكه 50% زیاتر خه‌ڵكی توركیا داوای ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌كات و خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی توركیاش 100% له‌گه‌ڵ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ن.شێخ چه‌ڤیك له‌كۆتایی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت " پێویسته لیژنه‌یه‌ك له زانایانی ئاینی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا پێك بهێنرێت و به‌شداری ئه‌م پڕۆسه‌یه بكه‌ن "