بەغدا
بڕیارە سبەی سێشەممە وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف لە چوارچێوەی گەشتێکیدا بۆ چەند وڵاتێکی ناوچەکە، لەوانە لوبنان و ئوردن، بەسەردانێکی رەسمی بگاتە عێراق.
سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، سبەی وەزیری دەرەوەی عێراق ھۆشیار زێباری پێشوازی لە ھاوتا ئێرانیەکەی دەکا و لە کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵیدا لە تەلاری وەزراەتی دەرەوە، پەرەسەندنەکانی بارودۆخی عێراق و سوریا و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.
ھەروەھا چاوەڕوان دەکرێ زەری چاوی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق نووری مالیکیش بکەوێ.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە ٨ی ئەیلولی ساڵی رابردوو سەردانی عێراقی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆبووەوە.