واشینگتۆن
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رووداوەكەی شەوی رابووردی ئیدانەكرد كە 7 كەس كوژران و 200 كەسیش بریندار بوون.
پاتریك ڤەنترەل گۆتوبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆبوونەوەیه‌كی رۆژنامەوانیدا راگەیاند "رووداوەكەی شەوی رابووردوی سێ شه‌ممه لە قەھیرە بە توندی ئیدانە دەكەین".
پاتریك ڤەنترەل گۆتیشی "جێگایی توندوتوشی لە میسر نییە و ئەوكارانه هه‌ره‌شه‌یه بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراسی و ئاسایشی میسر، وەك ئەمریكا پیشتگیری له پرۆسەی دیمۆكراسی میسر دەكەین كە ھەمووحیزب گروپ سیاسیەكان لەگەل بەشداری دەكەن".
ڤەنترەل لەو كۆبوونەوەی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی به‌وه‌شكرد بوونی توندوتیژی لە بواری سیاسی لە میسر زۆر مەترسیدارە و ھیوادارین، ئەو توندوتیژیه كۆتای پێبهێنرێت.
له دوو رۆژی رابردوو یاریدەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ویلییم بورنس سه‌ردانی میسردهكات، ڤەنترەل نامەیی بورونس بۆ رۆژنامەنووسان ئاشكراكرد و ھیوای داھاتوویەكی باشی بۆ ولاتی میسر خواست.
ولییمبورنس لە مسر چاوی به به‌رپرسانی ئیخوان موسلیمن نه‌كه‌وت، ته‌نیا به‌رێگای ته‌له‌فۆن نه‌بێ وتووێژێكی چه‌ند خوله‌كی له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی ئیخوان موسلمین ئه‌نجامدا.