ئەدیس ئابابا
پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی گشتی لە ئەسیوپیا دەستی پێكرد.
گوتەبێژی كۆمیتەی باڵای هەڵبژاردنی ئەسیوپیا دەمیسەو بەنتی بە ئانادۆڵو گوتی: "پڕۆسەی دەنگدان سەعات شەشی بەیانی بە كاتی ئەسیوپیا دەستی پێكردووە و لە سەرانسەری وڵات دەنگدەران لە 45 هەزار ناوەندی دەنگداندا دەنگ دەدەن و پرۆسەكە تا ئێستا بەبێ كێشە وگرفت بەردەوامە.
ئایالە دابا كە دەنگی داوە گوتی: "ئەو پارتەی كە حەزم لێ دەكرد دەنگم پێداوە و پێم وایە بۆ داهاتووی خۆم دەنگم داوە".
بایساس باچۆلی تەمەن 106 كە شاهێدی سەردەمی مۆنارشی و دەسەڵاتی كۆمۆنیستی و سۆسیالیستی ئەسیوپیا بووە گوتی: "بۆ داهاتووی منداڵەكانم دەنگم داوە".
لەو هەڵبژاردنەدا كە لە ژێر رێوشوێنێكی توندی ئەمنیدا بەڕێوە دەچێت 58 پارت و قەوارەی سیاسی و پێنج هەزار و 819 كاندید بۆ بەدەستەوە هێنانی 547 كورسی پەرلەمان كێبڕكێ دەكەن. پڕۆسەی دەنگدان سەعات شەشی ئێوارە كۆتایی پێ دێت و چاوەڕوان دەكرێت كە ئەنجامەكانی بەرایی رۆژی هەینی و ئەنجامەكانی فەرمیش رۆژی 22ی حوزەیرانی داهاتوو ئاشكرا بكرێن.
ژمارەی دانیشتوانی ئەسیۆپیا 90 ملیۆن كەسە و 36 ملیۆن 800 هەزار كەس مافی دەنگدانی هەیە.