Ramal Abdullah Mahmood
23 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "هەرگیز نابێت بە هیچ هۆکارێک چوونە ناو مزگەوتی ئەقسا بۆ موسوڵمانان سنووردار بکرێت. چاوەڕێ دەکەین چی زووە ئیدارەی ئیسرائیل هەستیاری جیهانی ئیسلامی لەبەرچاو بگرێت و لەو هەڵەیە پاشگەز ببێتەوە".
بینالی یڵدرم گوتی: "ھاووڵاتییانی جوولەکە کە سەدان ساڵە پێکەوە لەگەڵیان دەژین لە گرنگترین پێکھاتەکانی دەوڵەمەندیی کۆمەڵایەتین. ئێمە میراتگری شارستانییەتێکین بێ گوێدانە ئایین، مەزھەب، زمان و نەژاد، جیاوازییەکانمان بە دەوڵەمەندی زانیوە. لەبەرئەوە ھێرشکردنە سەر پەرستگای ھاووڵاتییانی جوولەکە بە کارێکی دروست نازانین و بانگەواز لە ھاووڵاتییانمان دەکەین خوێنساردانە مامەڵە بکەن".