Ramal Abdullah Mahmood
23 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2017
ئەنقەرە – AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی پێشهاتەکانی مزگەوتی ئەقساوە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی میسر، سامح شوکری ئەنجامدا.
بە پێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوە دیپلۆماسییەکانەوە دەستکەوتوون، هەوڵە دیپلۆماسییەکانی چاوشئۆغڵو بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی بارگرژییەکانی مزگەوتی ئەقسا.
لەم میانەدا چاوشئۆغڵو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا میسریەکەی سامح شوکری ئەنجامدا و لە پەیوەندییەکەدا، پێشهاتەکانی مزگەوتی ئەقسا تاوتوێ کرا.