ئورفا
هێزەکانی کورد توانیان ناوچەی گرێسپی کۆنترۆڵ بکەن و ئاڵای خۆشیان لە چەند خاڵێکی ئەم ناوچەیە ھەڵ بکەن.
ھاوکات لە دوای ھێرشی ئاسمانی ھێزەکانی ھاوپەیمانان بەسەرپەرشتی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەکە، ھاووڵاتیانی سووریا روویان لە سنووری تورکیا کرد و هێزەکانی کوردیش ناوچەی گرێسپیان کۆنترۆڵ کرد.
هێزەکانی کورد لەسەر بینای گومرکی ناوچەکە ئاڵای خۆیان ھەڵ کرد. لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی هەواڵ لەو ناوچەیە رایانگەیاند کە هەتا ئێستا شەڕ و پێکدادان لە ناوەندی گرێسپی بەردەوامە.
جێگەی باسە ھێزەکانی تەناھی تورکیا رێوشوێنی ئەمنی توندیان لە ناوچەکە گرتووەتەبەر و خەڵکی سڤیلیان لە نزیک سنوور دوورخستۆتەوە. ھەژیی گۆتنە لە ماوەی ئەم ١٥ رۆژەدا نزیکەی ٢٠ ھەزار کەس بەھۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە پەنایان بۆ سنووری تورکیا ھێنابوو.