دیمەشق
دەگوترێت كە بە هۆی بەكار هێنانی گازی كلۆر لە لایەن هێزەكانی رژیمی بەشار ئەسەد لە هەردوو ناوچەی جۆبەر و عین ترمە ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتییان زامداربوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە لایەن چەند بەرپرسێكی نەخۆشخانەی گەڕۆكەوە بە ئانادۆڵو دراون هێزەكانی رژیمی بەشار ئەسەد لە هەردوو ناوچەی جۆبەر و عین ترمەی سەربە پارێزگای دیمەشق بە گازی كلۆر هێرشی سەر خەڵكی مەدەنی كردووە و بە هۆی ئەو هێرشانەوە خەڵكێكی زۆر كە منداڵیشی تێدایە زامداربوون.