كابوڵ
لە كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان بۆمبێك بە ئۆتۆمبیلی سەربازانی توركیادا تەقییەوە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێكی تورك گیانی لەدەستدا و یەكێكی دیكەش برینداربوو.
بزوتنەوەی تاڵیبان بەرپرسیارەتی خۆی لە هێرشەكە راگەیاند و بانگەشەی ئەوەی كرد، كە ئامانجیان هێزەكانی ئەمریكا بووە.
كاتێك دوو زرێپۆش دەچنە بەردەم باڵیۆزخانەی توركیا لە كابوڵ، بۆمبێكی چێنراو دەتەقێتەوە و لەئەنجامدا ئەفسەرێك گیان لەدەست دەدات و یەكێكی دیكەش بریندار دەبیت و رەوانەی نەخۆشخانەی تایبەت بە یەكەی ناتۆ دەكرێت.
بەرپرسانی ئەفغانستان ئاماژە بەوە دەكەن كە لەكاتی تەقینەوەكەدا كەسێكی مەدەنیش بە ناوچەكە تێپەڕ بووە و گیانی لەدەست داوە.
هەر بەهۆی ئەو تەقینەوەیەوە بەشێكی باڵیۆزخانەكە زیانی بەركەوتووە.
لەدوای تەقینەوەكە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دەستی گەیشت بە گوتەبێژی تاڵیبان زەبیحوڵا موجاهید كە بەرپرسیارەتی بزوتنەوەكەیانی لە تەقینەوەكە راگەیاند و دووپاتیكردەوە كە ئامانجیان ئەو ئۆتۆمبێلانەبووە كە لە شەقامی باڵیۆزخانەی توركیاوە تێپەڕ دەبێت لەكابوڵ.
لەدوای ئەو پەیوەندیە تەلەفۆنییە، جارێكی دیكە گوتەبێژی تاڵیبان پەیوەندی كردۆتەوە بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو و پێی راگەیاندووە،"ئەوان ئۆتۆمبێلەكانی ئەمریكایان كردۆتە ئامانج، ئەوانەشی كە مردوون هاووڵاتی ئەمریكین و ئەگەر لەكاتی هێرشەكەدا ئۆتۆمبێلی تایبەت بە توركیا تێپەڕ بووبێت، ئەوانیش بەهەڵە زیانیان بەركەوتووە، ئەگەر نا ئێمە لەگەڵ توركیادا هیچ دوژمنایەتیەكمان نیە