ههتای
بەمەبەستی بەرگرتن لە كاری قاچاغچێتی، هێزەكانی ئەمنی توركیا لە شارۆچكەی یایڵەداغی هەتای سەر سنووری سووریا بەدریژایی 10 كیلۆمەتر خەندەق لێدەدەن.
هێزەكانی ئەمنی، بۆ رێگرتن لە هێنانەناوەوەی جگەرە، خواردنەوەی كهولی و ئاژەڵ، لەگەڵ تەواوی ئەو كەلوپەلانەی بە نایاسایی هاوردەی توركیا دەكرێن لەسنووری سووریا رێوشوینەكانیان توند كردووە.
هێزەكانی ئەمنی 24 سەعات بە زرێپۆش بەسنووردا دەگەڕێن و لە رێگەی ئەو قولە سەربازیانەی لە پاڵ تەلبەندەكەدا بە بەرزایی 20 مەتر دروستكراون بە بەردەوامی چاودێری سنوورەكە دەكەن.
لە پاڵ ئەوەی سنوورەكە هێزەكانی ئەمنی بەردەوام دەگەڕین و شەونخونی دەكەن، هاوكات لە چەند ناوچەیەكی دیاری كراودا خەندەق لێدەدەن.
لەو چوارچێوەیەشدا، لە نزیك ناوچەكانی گیۆرێنتاش تا ناوچەی گوڤیچچی بەدرێژایی 10 كیلۆمەتر خەندەقێك بە قووڵی چوار مەتر و پانی سێ مەتر هەڵدەكەنن.
كاری هەڵكەندنی خەندەقەكە، كە ماوەی 45 رۆژە دەستی پێكردووە پێنج كیلۆمەتری لێ تەواو كراوە و پلان دادەنرێت لە ماوەیەكی كورتدا تەواو بكرێت.