سلێمانی
له دیوانی پارێزگای سلێمانی واژۆ لەسەر فه‌رمانی ده‌ستبه‌کاربوونی 18 قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه کرا که له‌سه‌ر پشکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستبه‌کار ده‌بن که 5یان قایمقامن و 13 دیکه‌یان به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ن. جگه له‌وانه‌ش جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری هونه‌ری ده‌ست به‌کاربوو که ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر پشکی گۆڕانه.
سه‌ره‌تا پارێزگاری سلیمانی ئاسۆ فه‌ره‌یدوون رایگه‌یاند: "دیسان له سلێمانی پێشره‌و پێشه‌نگ وه‌ک هه‌میشه، ئه‌مڕۆ سه‌ره‌تای درووست بوونی حکوومه‌تی بنکه فراوان ده‌ستی پێ‌کرد و کاندیدانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پۆسته‌کانی قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌رانی ناحیه له سنووری پارێزگا فه‌رمانی ده‌ستبه‌کاربوونیان بۆ واژۆ کراو فه‌رمانی ده‌ستله‌کارکیشانه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی پێش خۆیان کرا".
پارێزگاری سلێمانی دواتر سوپاسی ئه‌و قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیانه‌ی کرد که پێشتر له خزماتدا بوون و ئێستا گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه سه‌ر دیوانی پارێزگا، پیرۆزبایی له قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ره نوێیه‌کانیش کرد به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌کاربوونیانه‌وه و هیوای خواست ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌کاربوون به" رۆحیه‌تی هاوبه‌شی له‌ده‌سه‌ڵاتدا و پێکه‌وه‌ژیان کار بکه‌ن" و گوتیشی: "پیرۆزبایی له سلێمانی و سلێمانییه‌کان ده‌که‌م، پیرۆزبایی له هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌که‌م که توانییان به‌رۆحی برایه‌تییه‌وه ئه‌م حکوومه‌ته خۆجێییه بنکه فراوانه پێکه‌وه دروست بکه‌ن".
ناوی قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌رانی ناحییه، که ئه‌مڕۆ ده‌ستبه‌کار بوون:
سه‌ردار قادر - جێگری پارێزگای سلێمانی بۆ كاروباری هونه‌ری
به‌ختیار عه‌بدولڕه‌حمان - قایمقامی ناوه‌ندی سلێمانی
شه‌هاب ئه‌حمه‌د- قایمقامی قه‌زای كه‌لار
ئه‌بوبه‌كر بایز ئاڵی - قایمقامی قه‌زای قه‌ڵادزێ
محه‌مه‌د ناسیح حه‌سه‌ن - قایمقامی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان
زانا ڕه‌حمان- قایمقامی قه‌زای پێنجوێن
كامه‌ران عه‌بدوڵا- به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی وارماوا
تاهیر سه‌عید- به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی خه‌له‌كان
محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان - به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سورداش
رێبین عومه‌ر- به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی تانجه‌رۆ
دابان محه‌مه‌د عارف- به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌رزنجه
نه‌هرۆ عه‌بدوڵا پیرۆت- به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر
ئه‌نوه‌ر جه‌عفه‌ر- به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی حاجیاوا
سه‌روه‌ر ئه‌حمه‌د- به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی شۆڕش
هێمن ئیبراهیم- به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ناڵپارێز
ئیسماعیل ئه‌حمه‌د - به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی گاپیڵۆن
حه‌مید بارام- به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بیاره
رامیار عه‌بدولڕه‌حمان - به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی شێخ ته‌ویل