هه‌ولێر
رۆژی دووشه‌مه له میانی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ندكراوانی به‌ندیخانه‌ی محه‌ته‌ی شاری هه‌ولێر روویان له سندوقی ده‌نگدان كرد.
به‌رپرسی بنكه‌ی 120960 سه‌فین خالید بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "سه‌عات حه‌وت و 10 خووله‌كی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ندكراوان چوونه سه‌رسندوقی ده‌نگدان و ده‌توانن تا سه‌عات شه‌شی ئێواره ده‌نگ بده‌ن."
سه‌فین گوتیشی: "له به‌ندیخانه‌ی محه‌ته 570 به‌ندكراو مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، له‌و رێژه‌یه‌ش هاوڵاتی كورد و عێراقی ده‌توانن به كارت یان كۆبوونی خۆراك ئه‌گه‌ر سزایان له پێنج ساڵ زیاتر نه‌بێ ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.