سلێمانی
سەرۆكی لیستی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق شێركۆ میرزا مەنگوڕی لە هەڤپەیڤینێكی لهگهڵ ئاژانسی ئانادۆڵو باس لەبەرنامەی لیستەكەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و پلانی حزبەكەی بۆ سەركەوتن لەو شكستەی لەهەڵبژاردنی پێشوو توشیان هات كرد، هەروەها باسی لەنیگەرانییەكانی كادیرانی حزبەكەی دەكا لەئاست پرسی نەوت و سیاسەتی سەركردایەتی یەكێتی بەرامبەر ئەو پرسە.
مەنگوڕی كە 47 ساڵی تەمەنی بەڕێكردووە و هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرایه لە بواری ڕاگەیاندن و 23 ساڵە لەناو ڕاگەیاندنی حزبەكەی كار دەكا ، باسی لەجیاوازی هەڵمەتی ئەمجارەی هەڵبژاردن لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی كوردستان كرد و گوتی: "لەهەڵمەتی هەڵبژاردنی پێشوش جەختمان لەسەر چەند پڕەنسیپێك كردەوە كە هەمو هەڵبژاردنێك جێبەجێی بكەین ، ئەویش ڕاگرتنی هێمنی و ئاسایشی شار و پاراستنی ژینگەیە ، هەڵبژاردنی ئەمجارەش ڕەچاوی هەردوو خاڵەكە كراوە و لە پڕۆسەكەدا بە ئاشكرا دیارە."
سەرۆكی لیستی یەكێتی پڕۆسەكە بە تاقیكردنەوە بۆ كورد ناو دەباو دەڵێ: "دەبێ هەموو هێزە سیاسییەكان بیر لەیەك ئامانج بكەنەوە ، ڕاستە ململانێ لەنێوان هێزە سیاسییەكان هەیە، بەڵام دواجار تاقیكردنەوەیەكە بۆ كورد و كوردایەتی و دەبێ كورد سەربخەین و نمونەیەكی جوان پیشانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بدەین."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.