فاتمە ئۆجالان بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالانی برای کە بە سزای زیندانی ھەتا ھەتایی حکومدراوە و لە بەندیخانەی دوورگەی ئیمراڵیدایە، دەچێتە ئیمراڵی.
بەیانی ئەمڕۆ ھەر یەک لە فاتمە ئۆجالان، دیلەک ئۆجالانی خوارزای عەبدوڵڵا ئۆجالان، فەلەک جێزلاشماک و پەروین ئۆدونجو (کەسوکاری گیراوانی دیکە) سەردانی فەرمانداریەتی جەندرمەی ناوچەی گەملیکیان کرد و چاوەڕوانی دەرچوونی مۆڵەت دەکەن.
بڕیارە دوای دەرچوونی مۆڵەت فاتمە ئۆجالان و دیلەکی کچی لەگەڵ جێزلاشماک و ئۆدونجو بەرەو ئیمراڵی بەرێکەون.