مه‌زاری شه‌ریف
سه‌رۆك كۆماری ئه‌فغانستان ئه‌شره‌ف غانی له میانه‌ی گه‌شتێكیدا بۆ شاری هه‌راتی خۆرئاوای وڵاته‌كه‌ی، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كار له‌سه‌ر پرۆژه‌ی نوێ ده‌كه‌ن بۆ زیاتر به‌هێزكردنی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان و هێزه‌کانی ئه‌منی. غانی گوتیشی: "له هه‌فته‌كانی داهاتوودا هه‌واڵی نوێی باش ده‌بیستن له‌باره‌ی زیاتر به‌هێزبوونی هێزه‌کانی ئه‌منی ئه‌فغانستان".
غانی باسی له دانوستانی ئاشتی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان كرد له‌گه‌ڵ تاڵیباندا و گوتی: "تاڵیبان هێرشه‌كانی زیاد كردووه و ده‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه پێگه‌ی حكوومه‌ت له كۆبوونه‌وه‌كاندا لاواز بكات به‌ڵام حكوومه‌ت و گه‌لی ئه‌فغانستان هه‌رگیز له پێگه‌یه‌كی لاوازدا له‌گه‌ڵ تالیبان دانوستان ناكات".
سه‌ركۆماری ئه‌فغانستان غانی، باسی له به‌رزبوونه‌وه‌ی كردهوەکانی تیرۆریستی كرد له باكوور، باشوور و خۆرئاوای وڵاته‌كه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌وڵه‌مه‌ندی ژێرخانی ئه‌و ناوچانه رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕن له گه‌شه‌پێدان و گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌فغانستاندا به‌ڵام لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌یانه‌وێت سه‌رچاوه‌كانی داهاتی ناوچه‌كه له‌ناوبه‌رن و ئابووریی وڵات بڕووخێنن.
ناوبراو لە کۆتاییدا گوتیشی: "هه‌ندێ وڵات ناخوازن ئه‌فغانستان له‌سه‌ر پێی خۆی راوه‌ستێت، له ناخه‌وه ئه‌وه ده‌ڵێم كه رۆژیك ئه‌فغانستان له‌سه‌ر پێی خۆی راده‌وه‌ستێت".