ئورفا
نزیكه‌ی 500 هاووڵاتی سووری كه بەهۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ناوچه‌ی رهئسولعهینی سه‌ربه شاری حه‌سه‌كه‌ی سووریا هه‌ڵاتوون، روویان كرده سنووره‌كانی توركیا.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتوون، شه‌ڕ و پیكدادانهكان له ناوچه‌کانی نێوان گرهسپی و رهئسولعهیندا به‌رده‌وامه. هاوكات به‌هۆی توندبوونی پێكدادانه‌كانه‌وه نزیكه‌ی 500 هاووڵاتی سووری په‌نایان بۆ سنووره‌كانی توركیا بردوە.
ئه‌و په‌نابه‌ره سووریانه كه ده‌یانه‌وێت سنووری توركیا تێپه‌ڕێنن، له ناوچه‌یه‌كی هێڵی سنووری كهبهزلی سه‌ربه شارۆچكه‌ی ئاكچاكاله كه تهلبەند کراوە به‌رده‌وامن له چاوەڕوانی کردن.
هێزه‌کانی ئه‌منی توركیا له پاڵ ئه‌وه‌ی رێگه به‌و په‌نابه‌رانه ناده‌ن سنوور تیپه‌ڕێنن، هاوكات ئاگاداریشیان ده‌كه‌نه‌وه له ناوچه مینڕێژهكراوکان دووركه‌ونه‌وه.