ههولێر
فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان ئەو چەك و پێداویستیە سەربازیانەی هەرێمی كوردستان كە بۆ رۆژئاوای كوردستان لە سووریا رەوانەكراون ئاشكرا دەكات.
بەپێی روونكردنەوەی ناوەندی فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان،لە نووسراوێكی فەرمیدا جۆری چەك و ئەو هاوكاریە سەربازیانەی كە هەرێمی كوردستان، داویەتە هێزەكانی یەپەگە لە كۆبانێ فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان. بە بەڵگە ئاشكرایان دەكات.
لە نووسراوەكەدا هاتووە بەگشتی ژمارە و جۆری ئەو تەقەمەنی و چەكانەی كە لە ماوەی نێوان 6.8.2014 تا 30.6.2015 هەرێمی كوردستان بۆ كۆبانێ و هێزەكانی YPG ناردووە بریتی بوون لە: ( یەك ملیۆن و 706 هەزار و 320 فیشەكی كلاشینكۆف. یەك ملیۆن و 520 هەزار فیشەكی بیكەسی. 111 هەزار فیشەكی دۆشكە. هەزار فیشەكی 57 ملم. هەزار و 610 گولەی RPG. هەزار و 410 گوللە هاوەن. 150 گوللە تۆپی 122 ملم. دوو هەزار و 358 روومانەی دەستی. 100 گوللە تۆپی دەبابە. 600 گوللە كاتیۆشا. 250 گوللە 9 SPG. 35 مووشەكی دژە تانك لە جۆری ساكەر. 550 پارچە كلاشینكۆف. حەوت قەناس.پێنج قازیفەی RPG لەگەڵ 20 رەشاش B.KC ).
هەروەها فەرماندەی گشتی هێزەكانی پێشمەرگە هاوكاری رۆژئاوای كوردستان بە ئەركێكی نەتەوەی ناو بردووە. جەخت لەوەش دەكاتەوە كە هاوسەرۆكی پەیەدە ساڵح موسلیم لە نامەیەكدا بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی سوپاسی بارزانی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات.