بەغدا
سەرۆكوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی ئاماژەی بەوەكرد وڵاتەكەی بەرەوڕووی مەترسی گەورەی تێرۆریستان بووەتەوە وگوتی: "ئەم تێرۆرە دەیەوێت عێراق پارچە پارچە بكات و بەرەو دواوەی بەرێتەوە، دەیەوێت هەموو میراتەكانی كۆمەڵایەتی و زانستیمان لەنێو بەرێت".
عەبادی لە وتەیەكدا كە لە كۆبوونەوەی "ناسنامەی هاووڵاتیبوونی نیشتمانی و یەكگرتوو" پێشكەشی كرد، ئاماژەی بەوەكرد كە پایەیەكی بەرەنگاربوونەوەی رێكخراوی تێرۆریستی داعش لە بەرەوپێشچوونە تەكنەلۆجییەكاندایە و گوتی: "هیوادارین ئەو ناسنامە نیشتمانییە یەكگرتووەی بۆ هاووڵاتییانی عێراق دابین دەكرێت، هەرچی زووە دەربچێت".
حەیدەر عەبادی جەختی لەوەكردەوە كە وڵاتەكەی لەبارەی زانیارییەكانی سەبارەت بە دانیشتوان، دۆكیومێنتەكان و ژمارەی دانیشتوانەوە پتەوترین وڵاتە و گوتی: "بەڵام بەداخەوە دواتر لەبارەی راهاتن بە پێشكەوتنەكانی تەكنەلۆجیا، نەزانینێكی زۆر جێگەی باسە. رژێمی لەكارلادراو (رژێمی سەدام) لەبەر ئەوەی وڵاتی پەلكێشی نێو شەڕ و پێكدادانەكان كرد، نەیتوانی بایەخ بە پێشكەوتنەكانی تەكنەلۆجیا بدات. هەر بەمەوە نەوەستا كەوتە دوای پێشكەوتنەكانی تەكنەلۆجیا".
عەبادی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە لەساڵی ٢٠٠٣دا عێراق و ئینتەرنێتی نەبووە و پاكێجی سنوورداری ئینتەرنێت تەنها لەلای ژمارەیەك لە كاربەدەستانی دەوڵەت بوونی هەبووە، ئاماژەی بەوەشكرد گەلانی عێراق تەنانەت لە تەلەفۆنی مۆبایل بێ بەش بوون لەو سەردەمەدا كە لە جیهاندا شتێكی بەربڵاو بووە.
عەبادی ئاماژەی بەوەكرد كە بەرەنگاری گەندەڵی دەبنەوە و لەبەرامبەر ئەمەدا نەك بە قسە پێویستیان بەوەیە روو لە كردار بكەن.