ئەنقەرە
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا تانەر یڵدز لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی لێژنەی پلاتفۆرمی نەوتدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
یڵدز لە وەڵامی پرسیارێک ئایا نەوتی ھەرێمی کوردستان روانەی بازاڕە جیھانییەکان کراوە؟ گوتی: "دوا جار رۆژی ھەینی رابردوو لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازیمان لە سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی کردووە. کۆمیتەی ھاوبەشی نێوان بەغدا و ھەولێر درێژە بە کارەکانی خۆی دەدا، لەم ماوەیەدا نزیکە ٤٣٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەرێمی کوردستان لە تانکەرەکانی بەندەری جەیهاندا ئهمباركراوه. جارجار لە لایەن کەناڵەکانی راگەیاندنەوە وا بڵاودەکرێتەوە کە گوایا به بههای ٩٠ ملیۆن دۆلار نەوت فرۆشراوە، شتێکی بەو جۆرە لە ئارادا نییە، ھەر جار گوتوومانە و دووبارەی دەکەمەوە کە تا رەزامەندی بەغدا نەبێ نەوتی ھەرێمی کوردستان روانەی بازاڕەکانی جیھان ناکرێ، ئەگەر نەوت بفرۆشرێ ئەوا بەرھەم و بەڵگەکانی روانەی بەغدا دەکرێنەوە. ئێمە ئاواتە خوازین ھەولێر و بەغدا وەکو دوو برا لە نێو خۆیاندا رێککەون، ئەو پارەیە کە لە فرۆشتنی نەوت بەدەست دەکەوێ سەرەتا لە بانکەکانی تورکیادا بلۆک دەکرێ دواتر لە نێوان ھەولێر و بەغدادا دابەش دەکرێ."
یڵدز لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد كه ئهوان وەکو تورکیا دەخوازن عێراق نەوتی زۆرتر روانەی بازاڕە جیھانییەکان بکا.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.