جنێڤ
دوای رفاندنی فڕۆکەیەکی ئەسیوپی لەسەر ئاسمانیی سودان، لە فڕۆکەخانەی جنێڤ نیشتەوە.
ئەو فڕۆکە ئەسیوپیە لە ئەدیس ئابابا بەرەو رۆما دەفڕی، سەعات حەوت و پێنج دەقیقە لە لایەن چەند کەسێًکەوە رفێنرا و لە فڕۆکەخانەی جنێڤ نیشتەوە.
پۆلیسی فڕۆکەخانەی جنێڤ توانی ئەو فڕۆکەیە کە لە جۆری بۆینگ ٧٦٧ لە دەستی رفێنەران بستێنێتەوە و سەرنشینەکانی کە ژمارەیان٢٠٠ کەس بوو، بە بێ ھیچ گرفتێک رزگار بکا.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.