هه‌ولێر
پاش ته‌واوبوونی ده‌نگدان له هه‌رێمی كوردستان، نیچێرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی به‌و بۆنه‌وه بڵاوكرده‌وه..
سه‌رۆكی حكومه‌ت گوتی " سوپاس بۆ خوا و گه‌لی كوردستان، كه هه‌ڵبژاردنه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو و وێنه‌یه‌كی جوانی له دیموكراسیبوونی گه‌له‌كه‌مان و هه‌رێمی كوردستان پیشانی هه‌موو جیهاندا".
گوتیشی "به‌ڕاستی سه‌ربڵندین بهوشیاریی گه‌له‌كه‌مان، ده‌نگده‌رانی كوردستان به شێوه‌یه‌كی گشتی نموونه‌یه‌كی زۆرباشیان پیشاندا له به‌شداریكردنی هه‌ڵبژاردن و بوونه هۆی ئه‌وه‌ی كه لایه‌نه‌كانیش به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه بجووڵێنه‌وه".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئاسایش و هێزه‌كانی ناوخۆ و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و چاودێرانی ناوخۆ و بیانی كرد.
نێچرڤان بارزانی به‌پێیوستی زانی هه‌موو لایه‌نه‌كان، دوای ئاشكراكردنی ئه‌نجامه‌كان، زوو بكه‌ونه خۆیان بۆ دروستكردنی حكومه‌تێكی تازه كه شایانی ئه‌و وشیاری و سه‌ركه‌وتنه‌ی گه‌لی كوردستان بێت.