سلێمانی
پەیامنێرانی ئاژانسی ئەنادۆڵو لەنێو چەند بنکەیەکی دەنگدانەوە لەناو شاری سلێمانی ڕایانگەیاند دوای سەعاتێک لەکۆتایی ھاتنی وادەی دەنگدان، لەسەعات ٦ بەکاتی ھەرێمی کوردستان جیاکردنەوەی دەنگەکان لەناو ناوەندەکانی دەنگدان دەستی پێکردووە.
دوای جیاکردنەوەو کۆکردنەوەی کۆی دەنگەکانی ناو بنکەکانی دەنگدان، دواتر سندوقەکانی دەنگدان بۆ ھۆڵی کارگەی جلوبەرگی سلێمانی دەگوازرێنەوەو لەوێ کاری پشکنین و جیاکردنەوەی دەنگەکان بەشێوەیەکی ڕەسمی دەست پێدەکات.
ئەمڕۆ دەنگدانی گشتی لەھەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو ، تێیدا دوو ملیۆن و ٨١٨ ھەزار و٦٩٩ کەس مافی دەنگدانیان ھەبوو.
لەسنوری پارێزگای سلێمانی ١ملیۆن و ١٣٧ھەزارو ٩٠١کەس مافی دەنگدانییان ھەبوو، بۆ ئەو مەبەستەش ٥٠١ بنکەی دەنگدان ئامادەکرابوو کەلە ٢٦٧٤ وێستگە پێک ھاتبو.