هه‌ولێر
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه هه‌ر ئه‌مشه‌و بۆ سه‌رۆكی و به‌شێك له ئه‌ندامانی كۆمیسیۆن و نوێنه‌ری به‌رپرسی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له شاری هه‌ولێر رێكخرا، سه‌ربه‌ست مسته‌فا سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق رایگه‌یاند" رێژه‌ی به‌شداریكردن له ده‌نگدانه گشتییه‌كه‌ی ئه‌مرۆ 21ی ئه‌یلول بۆ په‌رله‌مانی كوردستان به‌گشتی 73,9% بووه، كه له پارێزگای هه‌ولێر 71,7% و له دهۆك 76,4% و له سلێمانی 73%بووه".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد كه بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه كه زیاتر له 2 ملیۆن و 800 هه‌زار ده‌نگده‌ر هه‌بوون هه‌زار و 245 بنكه‌ی ده‌نگدان كه له شه‌ش هه‌زار و 273 وێستگه پێكدێن هه‌بوون، هه‌روه‌ها ده‌نگدانی مه‌رجداریش57 بنكه و 65 وێستگه‌ی بۆ ته‌رخانكرابوو. به‌پێی ئاماره‌كانی سه‌رۆكی كۆمیسیۆن ژماره‌ی نوێنه‌رانی بریكاری قه‌واره سیاسییه‌كانی به‌شدار بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش 42 هه‌زار و 892 كه‌س بریكار بوون، هه‌روه‌ها ژماره‌ی چاودێرانی ناوخۆیی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی پێنج هه‌زار و 867 كه‌س بوون له‌گه‌ڵ بوونی 397 چاودێری نێوده‌وڵه‌تیش، ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌شی خۆیان بۆ رووماڵكردنی ئه‌م رووداوه تۆماركردووه له ناوخۆی عێراق ده‌گاته یه‌ك هه‌زار و452 كه‌س، له‌گه‌ڵ 114 راگه‌یاندنكاری ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
سه‌ربه‌ست مسته‌فا راشیگه‌یاند هه‌ر ئه‌نجامێك بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه له هه‌ر لایه‌كه‌وه بكرێت جگه له كۆمیسیۆن به نافه‌رمی داده‌نرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان وا بڕیاره سبه‌ینێ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان سبه‌ینێ ورده‌كاریی ئه‌نجامی رێژه‌ی ده‌نگدان له ناوچه‌كانی هه‌رێم بڵاوبكاته‌وه.
ئه‌مه‌و به‌ڕێز بۆستن، نوێنه‌ری به‌رپرسی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق كه ئاماده‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه بوو گوتی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆیان چوون" دڵخۆشكه‌رن"، پیرۆزبایشی له گه‌ڵی كوردستانی كرد و گوتی ئه‌و رێژه به‌شدارییه زۆره له زۆر وڵاتی پێشكه‌وتوو له رووی دیموكراسییشهوه نییه. گوتیشی" ئومێد ده‌كه‌ین هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگاكانیش له‌كاتی خۆیدا بكرێت و هیوادارم ئه‌م ئه‌زموونه نموونه‌یه‌ك بێت بۆ هه‌موو عێراق".