هه‌ولێر
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق ده‌ڵێت ئه‌و 10%یشی ماوه‌ته‌وه پێشێلكاریی ئه‌وتۆ نیین كار له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.
سیروان ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌ڵێت به گشتی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان تا راده‌یه‌كی زۆر باش بێگه‌ردیی پێوه‌دیاره و ئه‌وه‌شی روویداوه له پێشێلكاریی به‌و راده‌یه زۆر گه‌وره نییه كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌بێت، سیروان له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆلۆ گووتی" ده‌توانیین بڵێین هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان تا رێژه‌ی 90% پاك و بێگه‌رد بووه، ئه‌وه‌شی ماوه‌ته‌وه ئه‌و 10%ه له پێشێلكاریی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان نابێت".