ههولیَر
پاش 10 كاتژمێر له هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌رله‌مان به‌پێی ماوه‌ی یاسایی كه كۆمسیۆنی بالای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاریكردوه كۆتایی هات، كۆمسیۆنیش ده‌نگدانی درێژ نه‌كرده‌وه.
هێمن ئه‌نوه‌ر به‌رپرسی هه‌لبژاردنی گۆران لە ھەولێر به (ئانادۆڵو)ی گوت سه‌ره‌رایی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌نگدان له كاتژمیر 5ی ئیواره كۆتایی هاتووه، كه‌چی له چه‌ند بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له هه‌ولیر ده‌نگدان به‌رده‌وامه ئه‌وه‌ش نایاساییه‌و ئیمه‌ش سكاڵای یاسایی تۆمار ده‌یكه‌ین.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، 2 ملیۆن و 803 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگانیان هه‌بووه، ئه‌و رێژه‌یه‌ش دابه‌شبووه، به‌سه‌ر 3 پارێزگا. هێشتا به‌ته‌واوی ئاشكرا نه‌كراوه، چه‌ند كه‌س ده‌نگی داوه.