Adam Abu Bashal,Rewa Mahmut Hasan
12 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2017
ئەنقەرە - AA
لە دوو هێرشی خۆکوژیدا کە ئەندامانی رێکخراوی بۆکۆ حەرام لە باکووری رۆژهەڵاتی نێجیریا ئەنجامیان دا، ١١ کەس کوژران.
بە پێی میدیاکانی ئەو وڵاتە، هێرشەکان لە شاری مایدوگوری باکووری رۆژهەڵات ئەنجام دراون و بە هۆیەوە ١١ کەس کوژراون و ٥ی دیکەیش برینداربوون.
شایەتحاڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە هێرشی یەکەمدا، ٨ کەس و دوای ٢٠ خولەکی دیکە هێرشی دووەم ئەنجام دراوە کە بە هۆیەوە ٣ کەس کوژراون.
بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
رێکخراوی بۆکۆ حەرام لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە لەو ناوچەیەدا بوونیان هەیە و دوای ئەوەی کە سەرکردەکەیان بە ناوی محەمەد یوسف لە کاتێکدا کە دەستگیر کرابوو گیان لەدەست دەدات لە ٢٠٠٩، چەندین کردەی توندوتیژیان ئەنجامدا و لەشەڕو پێکدادانەکاندا چەندین کەس بوونە قوربانی و بە سەدان هەزار کەس ناچاربوون کۆچ بکەن.