ئۆرشەلیم
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاھو بەر لە دەستپێكردنی كۆبوونەوەی كابینەكەیدا ئاماژەی بەوەكرد كە پابەندن بە بڕیارە ھەنوكەییەكانی موسڵمانان، مەسیحییەكان و جولەكەكانی ناو مزگەوتی ئەقسا، لەوبارەیەوە گوتی: "ئیسلامییەكان لە ئۆرشەلیم خەریكن ئاگرێك دەكەنەوە و دەیانەوێ لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بڵاوی بكەنەوە، بۆیە جەخت لەسەر مزگەوتی ئەقسا دەكەنەوە."
ناتانیاھو لە قسەكانیدا رایگەیاند كە لە دژی ئەوانەی کە بە "ئاژاوەگێڕ" ناوزەندیانیکرد، دەوەستنەوە كە "دەیانەوێ گرژی و ئاڵۆزی لە ئۆرشەلیم دروست بكەن."
هەروەها گوتی: "سەبارەت بە رووخاندنی مزگەوتی ئەقسا و رێگریكردن لە موسڵمانان ھەواڵی درۆ بڵاودەكرێتەوە، دەیانەوێ بە گوتار و بە شێوەیەكی فیزیكی رێگە لە جولەكەكان بگرن تا نەتوانن بچنە مزگەوتەكە."
ناتانیاھو ئاماژەی بەوەشكرد كە لە سەردەمی پێغەمبەر ئبراھیمەوە مزگەوتی ئەقسا بۆ ئەوان پیرۆزی خۆی ھەیە.