Heman Hussein Yaseen
05 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2019
هەولێر - AA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی حزبی گردبوونەوەی مەدەنی بۆ چاکسازی-(کار) عێراقی، سەلیم جبوری کرد.
ماڵپەڕی فەرمی مەسعود بارزانی بڵاویکردەوە کە لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتە سیاسییەکان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە خراونەتە بەرباس و سەلیم جبوری رۆڵی مەسعود بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستانی لە راستەڕێکردنی پڕۆسەی سیاسی و سەقامگیری و بونیادنانەوەی دەوڵەتی مەدەنی، بەرز نرخاندووە.
ئاماژە بەوەشکراوە کە جەخت لەسەر بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا و ھەماھەنگیی سیاسی و پەرلەمانی کراوەتەوە.