قاهیرە
دادگای میسر راگەیاندنی بڕیاری لەسێدارەدانی یەكەم سەركۆماری هەڵبژێردراوی میسر محەمەد مورسی و 121 كەسی دیكەی كە پەڕاوەكانیان روانەی لای موفتی كردبوو، بۆ ١٦ی ئەم مانگە دواخست.
بڕیار بوو لیژنەی دادگا لە دانیشتنی ئەمڕۆدا ئەو بڕیارە ئاشكرا بكات بەڵام بە هۆی ئەوەی كە تازە بیروڕای موفتی میسر گەیشتووتە دەست دادگا بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر بیروڕاكانی موفتی پێویستی بە كات هەیە و بۆیە بڕیاردراوە كە رۆژی 16ی ئەم مانگە بڕیاری یەكجارەكی لەو بارەوە ئاشكرا بكرێت.
لیژنەی دادگا لە بارەی بیروڕای موفتی میسرەوە لەسەر بڕیاری لەسێدارەدانی هیچ جۆرە لێدوانێكی نەدا.
پێشتریش دادگای قاهیرە لەسەر كەیسی سیخۆری كردن و هێرش كردنە سەر بەندیخانەكان كە بە گشتی 166 تۆمەتبار لەو چوارچێوەیەدا دادگایی دەكران رۆژی 16ی مانگی رابردوو لە دانیشتنی دادگادا بۆ 121 كەس كە مورسیش لە نێویاندابوو بڕیاری لەسێدارەدانی دەركرد و پەڕاوی ئەو 122 كەسەی روانەی لای موفتی ئەو وڵاتە كرد.