Zana Natık Kerem
24 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2017
نەینەوا ــ AA
ئەفسەر لە سوپای عێراق، رائد ئەمیر عەبدولكەریم شەهوانی رایگەیاند كە ٩٦ مەدەنی لەژێر كۆنتڕۆڵی داعش لە رۆژئاوای مووسڵ هەڵاتوون و خۆیان گەیاندووەتە ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانی پێشمەرگە.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەمیر عەبدولكەریم شەهوانی گوتی: "٩٦ مەدەنی كە لە نێویاندا منداڵ و ئافرەت هەیە لە گوندەكانی ئەبو ماریا، عاشق، تویم، مەجارین و تەڵ زەڵت رۆژهەڵاتی قەزای تەلەعفەر رۆژئاوای مووسڵ هەڵاتن كە هێشتا لەژێر كۆنتڕۆڵی داعش دان".
ئەفسەرەكە گوتیشی: "ئەو مەدەنییانە توانیویانە خۆیان بگەیەننە ناحیەی ئەسكی مووسڵ كە لەژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانی پێشمەگەردایە".
ناوبراو باسی لەوەش كرد كە هەڵاتنی ئەو مەدەنییانە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە داعش كۆنتڕۆڵكردنی ئەو گوندانەی لەدەستداوە.