Yusuf Aydın Deniz,Hemın Othman Mohammed
24 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
له لێدوانێكیدا سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ، گوتەبێژی سەرۆكایه‌تی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم كاڵن، له‌باره‌ی ئه‌و گوتانه‌ی له ئه‌ورووپا له‌دژی سه‌ركۆماری وڵاته‌كه‌ی و توركیا ده‌گوترێن رایگه‌یاند "هەرگیز رێگە نادەین بە ئاساییبوونەوەی ئەم جۆرە گوتانە. چونکە ئەمە هەوڵدانە بۆ زەمینەسازی تر. ئەمانە شیکاری سیاسین، تەنها تێبینی نین، پرسگەلێکن بە پلان دەخرێنە رۆژەڤەوە. ئێمە بە ناوی دیموکراسییەوە بە ناوی ئیرادەی میللیەوە بە ناوی ویژدان و ئەخلاقەوە، هەموو تواناکانمان دەخەینە گەڕ تاکو ئەم هەڵوێستە فاشیستانەیە بە شەرعی نەبینرێت، رێگە بەو جۆرە گوتانە نادەین".
ئیبراهیم كاڵن باسی له‌وه كرد كه ئه‌مڕۆ سهركۆمار په‌یامێكی ئاراسته‌ی پاتریارکی ئەرمەنییەکان کردووه و، گوتی: "بەڕێز جێگری پاتریارک، ئارام ئاتەشیان پەیامەکەی لە میانی رێورەسمێکی ئایینی‌دا بۆ هاووڵاتییە ئەرمەنییەکانمان لە کڵێساکە خوێندووەتەوە. ئێمە هەمیشە سەبارەت بە رووداوانەی وەک رووداوەکانی ساڵی ١٩١٥ ناسراون، رامانگەیاندووە کە لە دیدگای 'ئازارێکی هاوبەش و یادەوەرییەکی دادپەروەرانە'وە تەماشمان کردووە".
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگدانه‌ی کە بڕیارە رۆژی سێشه‌ممه له كۆنسه‌ی په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا بكرێت، ئیبراهیم كاڵن رایگه‌یاند "سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئه‌و هاریكارییه، به‌ڵام ده‌بینین كه له لایه‌ن هه‌ندێک ده‌ورووبه‌ره‌وه هه‌وڵی سیاسیی دژبه وڵاته‌كه‌مان دراوه. له‌و دانوستانانه‌ی ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌رده‌وامده‌بن ده‌بینین كه هه‌ندێک لایه‌نی ده‌ورووبه‌ری دیاریكراو بابه‌تی دووباره وه‌رگرتنی چاو‌دێر له ئه‌نجوومه‌نی گشتیی كۆنسه‌ی په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا هێنراوه‌ته‌وه رۆژه‌ڤه‌وه. ئه‌وه به ئاشكرا ئۆپه‌راسیۆنێكی سیاسییه. ئه‌و بابه‌ته‌یش هیچ بنه‌مایه‌كی نییه كه به ته‌ماشاكردن له راستیه بابهتهییهكانی توركیا و رابردووی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا بتوانرێت باسبكرێت، شه‌رعیه‌تی پێبدرێت و ئه‌نجامبدرێت".