هه‌ولێر
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان دكتۆر موسه‌نا ئه‌مین، له گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ڵێ كه هێشتا دانوستانی كورد له‌گه‌ڵ لایه‌نه عه‌ره‌بیه عێراقیه‌كان له قۆناغی سه‌ره‌تاییه و نازانن كورد یه‌كگرتووه یان نا.
موسه‌نا ئه‌مین، كه هاوكات ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه له‌و دیداره‌ی له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "پێش ئه‌وه‌ی له عێراق بڕیار بدرێ كێ دیاری ده‌كرێت به‌سه‌رۆك وه‌زیران و دیاریكردنی پۆسته هه‌ستیاره‌كان، كۆده‌نگی لایه‌نه كوردیه‌كان به‌تایبه‌تی ی.ن.ك و پ.د.ك مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ سێ لایه‌نه‌كه‌ی دیكه پێویسته، چونكه ئێمه له‌رابردوودا، قۆناغێكی پڕ له ململانێ و جیاوازیمان بینی، هیوادارم ئه‌و ململانێیه نه‌مێنێ و ناوماڵی كورد رێكبخرێ و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سانێك یان حزبێك بڕیار نه‌درێ."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی هه‌روه‌ها گوتی: "ئێستا حزبه سیاسیه‌كان باس له یه‌كگرتوویی ده‌كه‌ن، به‌ڵام راستییه‌ك هه‌یه ئه‌وان بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كان له‌ناو هه‌رێمی كوردستان رێك نه‌كه‌وتوون. من به ڕه‌شبینییه‌وه واناڵێم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م هێزانه له‌ناوخۆدا یه‌كگرتوو نه‌بن، چۆن له‌ده‌ره‌وه ده‌توانن یه‌كگرتوو بن."
موسه‌نا ئه‌مین زیاتر قسه‌ی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌شداری كورد له حكومه‌تی داهاتووی عێراق كرد و گوتی: "وه‌ك یه‌كگرتووی ئیسلامی هیوادارین كورد یهكگرتووبێ، ناونیشانی به‌شداریكردنمان له عێراق پێویسته ئه‌وه‌بێ كه هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی بین و ڤیتۆمان هه‌بێ له‌سه‌ر بڕیاره‌كان، ئێمه ناڵێین با كورد بڕیاری چاره‌نووسازی عێراق بدا، به‌ڵام ده‌بێ كورد سنورێك بۆ ئه‌و ئیراده‌یه دابنێ كه په‌یوه‌ندی به‌چاره‌نووسی گه‌لی كورده‌وه هه‌یه."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی باسی له‌وه‌ش كرد كه هه‌ولێر وه‌كو رابردوو ده‌ووری سه‌ره‌كی ببینێی كارێكی باشه، به‌ڵام ئه‌م رۆڵ بینینه ده‌بێ مافه‌كانی گه‌لی كورد له به‌رچاو بگرێ نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای حزبی و به‌رنامه‌یه‌كی شه‌خسی دیاریكراو بێ.
سه‌باره‌ت به‌بوونی ئۆپۆزسیۆنی لایه‌نێكی سیاسی كوردی له حكومه‌تی داهاتووی عێراق موسه‌نا ئه‌مین گوتی: "بڕوام وایه ئۆپۆزسیۆن بوون بۆ كورد له به‌غدا مومكین نییه و نه‌گونجاوه، چونكه لایه‌نێكی كوردی به‌ته‌نیا سود له ئۆپۆزسیۆنبون وه‌رناگرێ، پێویسته كورد هاوبه‌شی راسته‌قینه‌بێ له بڕیاری به‌غدا و هه‌ركاتێك هه‌ستی كرد به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌ی له‌به‌رچاو ناگیرێ، ئه‌وكاته هه‌موو وه‌زیره‌كانی له حكومه‌ت بكشێنێته‌وه و بریاری دیكه بدا."
به‌بڕوای موسه‌نا ئه‌مین ئه‌گه‌ر كورد له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان نه‌گونجا، ئه‌وكات له ده‌رگای وڵاتانی دیكه بدا، چونكه ژیان له عێراقێكی نانبڕاوكراو به‌شێوه‌یه‌ك مافه ده‌ستورییه‌كانمان پێشێلبكرێ، ناچێته سه‌ر. ده‌بێ كورد بیر له سه‌ربه‌خۆیی بكاته‌وه."