قاھیرە
لە سەرەتای رێوەڕەسمەکەدا سوردی نەتەوەیی میسر پێشكهش كرا و دواتر چەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆز خوێنرایهوه.
دواتر جێگرانی سەرۆکی دادگای دەستووری میسر ئەنوەر عاسی و ماھیر سامی گوتهیان پێشكهش كرد و دواتر عەبدولفەتاح سیسی لە بەردەم ئامادەبوواندا سوێندی یاسایی خوارد.
لەو رێوەڕەسمەدا ھەر یەک لە سەرکۆماری کاتی میسر عەدلی مەنسوور، سەرکۆەزیران ئیبراھیم میھلیب و وەزیرانی کابینە، شێخ ئەزھەر ئەحمەد تەیب، سەرۆکی بانکی ناوەندی، پاتریکی كەنیسەی ئۆرتۆدۆکس، سکرتێری پێشووی کۆمکاری عەرەبی و سەرۆکی کۆمیتەی پێداچوونەوەی دەستووری نوێی میسر ئامادە بوون.
دوای کودەتای سەربازی سێ تەمووزی ساڵی ٢٠١٣، مانگی ئایار ھەڵبژاردنی سەرکۆماری لە میسر ئەنجامدرا و وەزیری پێشووی بەرگری میسر ژەنەراڵ عەبدولفەتاح سیسی سەدا ٩٦.٩١ی دەنگەکانی بەدەست هێنا و ئهمرۆش وهك سهركۆماری نوێی میسر سوێندی یاسایی خوارد.