واشنتۆن
سیناتۆرە کۆماریخوازەکانی ئەمریکا بەردەوامن لە رەخنە توندەکانیان لە سەر سیاسەتی دەرەوەی ئۆباما.
ھەردوو سیناتۆری ئەمریکی (جۆن مەکین و لیندسەی گراھام) لەبایەخی ڕێککەوتنی تازەی نێوان ئەمریکاو روسیایان کەمکردەوە بۆ چاودێریکردنی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی.
ئەو سیناتۆرانە ئاماژە بەوە دەکەن ڕێککەوتنی ئەمریکا لەگەڵ روسیا یان ھەر لایەنێک، بەواتای بێ ھێزبوونی ئەمریکا دێ چونکە وەکو ئەوان گوتوویانە " ئەو رێککەوتنە وڵاتێکی وەکو ئێران بەھێز دەکات کە بەردەوامە لە پەرەدان بە چەکی ئەتۆمی، ھەروەھا بەشار ئەسەد بەکاری دەھێنێ بۆ فریودانی جیھان، ئەو ھیچ جۆرە چارەسەرێکی پێ نییە بۆ کۆتایی ھێنان بەقەیرانی سوریا کە ھەزاران کەس تێیدا بوونەتە قوربانی و دوو ملیۆن کەسیش ئاوارە بوون".