دیاربەکر
سەرۆکی پارتی دادو گەشەپێدان لەدیاربەکر (ئایدن ئاڵتاچ) لەکاتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی راوێژکارانی ناوچەی یەنی شەھر ئاماژەی بەوەدا قۆناغی چارەسەری، قۆناغێکی کورتخایەن نییە تا لەپێنج یا شەش مانگدا جێبەجێ بکرێ.
ئایدن ئاڵتاچ گوتی " قۆناغی ئاشتی و چارەسەر ١١ ساڵە دەستپێکردووەو خزمەتێکی زۆر پێشکەشکراوە، تەنانەت قوربانییەکی زۆریشی بۆ دراوە، بە ھۆی شەڕی ٣٠ ساڵی پێشوو خەڵک زیانی گیانی و ماڵی زۆری پێکەو، وڵات لەئەنجامی ئەو کارو پرۆژانەی لەلایەن ئاکەپەوە جێبەجێ کراون گەیشتووتە قۆناغێکی باشتر. لەکاتی دامەزراندنی ئاکەپەدا لەنێو پێڕەوی ناوخۆیی دا ئاماژە بەوە دراوە پێویستە ئەم پرسە چارەسەر بکرێ، بۆیە دوای ئەوەی چووە دەسەڵات وردە وردە بۆ چارەسەری ئەم پرسە ھەنگاوی ناوەو سەرۆکی ئاکەپە بۆ خۆی راستەوخۆ دەستی بە قۆناغی چارەسەرکردنی کردووە، ئەوەی کە درێژە بەم قۆناغە دەدات ھەر سەرۆکوەزیران و ئاکەپەن".
ئاڵتاچ ئاماژەی دا بەئاستەنگەکانی بەردەم قۆناغی ئاشتی و چارەسەری و گوتی "قۆناغی چارەسەری بەقەدەر خواردنەوە ژار ناڕەحەت بوو، ئەم قۆناغە تەنیا لەماوەی دەسەڵاتداری ئاکەپەدا بەردەوام دەبێ ئەگەرنا یەک رۆژ بەردەوام نابێ و خەڵکی ئێمە باش دەزانن ئەوانەی کاتێ دایکان دەگرین و ژدانیان نەبێ، ئەمڕۆ دەیانەوێ ئەم قۆناغە تێکبدەن بەڵام سەرکەوتوو نابن".
سەرۆکی پارتی دادو گەشەپێدان لەدیاربەکر باسی گرنگی ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی کردو گوتی ئەو ھەڵبژاردنە بۆ ئێمە زۆر گرنگە، چونکە کاریگەریی دەبێ لە سەر ساڵی ٢٠٢٣ ئێمە وەکو ئاکەپە ئامادەکارییەکانی خۆمان بۆ بەشدارییکردن لەم ھەڵبژاردنە بەرفراوانتر کردووە، دەمانەوێ ئەمجارە سەرۆکی شارەوانیی دیاربەکر و ١٧ ناوچەی دیکەی سەر بە دیاربەکر بەدەست بێنین، وا بڕیارە لەمانگی تشرینی دووەمدا سەرۆکوەزیران بۆ ماوەی دوو رۆژ سەردانی دیاربەکر بکاتک ھەر لە ئێستەوە ئامادەکارییمانکردووە و سەرۆکوەزیریش وەکو ئێمە دیاربەکری خۆش دەوێ".